|
كێشه‌ی په‌نابه‌ران و ڕێگه‌گرتن له به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان له‌وڵاتی سوید
وابڕیاره له مانگی نیسانی داهاتوودا فیدراسێونی په‌نابه‌ران له گه‌ڵ حه‌وت پارتی چه‌پی سویدی گفتوگۆبكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران و ڕێگه‌گرتن له به‌زۆر ناردنه‌وی په‌نابه‌رانی له‌و وڵاته‌دا .
(ڕێبوار حسین ) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید تایبه‌ت به‌نه‌وای ڕاگه‌یاند :
"داوامان له نوێنه‌رانی حه‌وت پارتی چه‌پی سویدی كردووه پێش داهاتنی وه‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و وڵاته‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید" .
وتیشی : داوای كۆنگره‌یه‌كی فراوانمان كردوه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سوید‌و بانگهێشتی ڕێكخراوه‌كانیشمان كردوه‌و 1500 واژۆمان كۆكردته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته په‌رله‌مانی سوید‌و قسه‌و باسی له‌سه‌ر بكرێت.
3/10/2010 10:43:02 PM
|
|
ژماره‌ی خوێنراوه :
268
|
|
|