زیاتر له 7500 په‌نابه‌ری كوردستانی ئێران چاوه‌ڕێی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.
لیوا(موحسین عوسمان حه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌په‌یامنێرمان (دڵشاد ئه‌حمه‌د)ی راگه‌یاند: " ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له سنووره‌كانی ئێمه نیشته‌جێن رووپێوێكمان كردن ژماره‌یان له 7500 كه‌س زیاتره، ئه‌مانه هیچیان ره‌گه‌زنامه‌یان نیه ته‌نها پێناسی په‌نابه‌رێتیان دراوه‌تێ، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش مردن و له‌دایكبونیان تۆمار نه‌ده‌كرا و مۆڵه‌تی شۆفێریشیان نه‌ده‌دانێ، به‌ڵام ئێمه له‌پاش ئه‌و رووپێوییه یاداشتێكمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسی و تیایدا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌مافیان بدرێتێ، ئه‌وه بوو ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر مردن و له‌دایك بوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تی شۆفێریشیان، هه‌روه‌ها به رێككه‌وتنیش داده‌مه‌زرێن له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، به‌ڕاستی‌ئه‌مه ره‌وشێكه كه تێیدان، هه‌یانه 30 ساڵه زیاتره لێره‌یه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه، هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدادا زۆربه‌ی كات له ووتووێژداین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه، كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چه‌ند مه‌رجێكی قورس دانراوه بۆ په‌نابه‌ران له یاسای باری كه‌سێتی عێراقیدا" .
جێی ئاماژه پێكردنه په‌نابه‌ره‌كانی كوردستانی ئێران له‌نێو بازنه‌یه‌كی بێ ده‌روازه‌دا له‌نێوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و خراپی یاسا قورسه‌كانی عێراق و كه‌م ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌رێم، له‌ژیانێكی نائاسووده‌و خراپ‌دا ده‌ژین و كه‌سیش نیه بچێ به‌هانایانه‌وه.