په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانی دیپۆرتكراوی هه‌رێم ده‌كات .
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه له كه‌یسی په‌نابه‌رانی به‌زۆرنێردراو له وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ كوردستان بانگهیشتی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان كرد.
(ئامانج عه‌بدوڵا) به‌رپرسی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران لقی كوردستان به نه‌وای راگه‌یاند:
"بۆ رێگرتن له به زۆرناردنه‌وی په‌نابه‌رانی كورد له‌وڵاتانی ئه‌وروپا یاداشتێكمان له رگه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه تا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وی په‌نابه‌ران بۆ هه‌رێم رابگه‌یه‌نن".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا (ئامانج عه‌بدوڵا) وتی: "له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی مافه مرۆڤ چوینه په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كۆبوینه‌وه، داوامان كرد كه پێویسته په‌رله‌مان به‌ئاشكرا و فه‌رمی هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌زۆرناردنه‌وی په‌نابه‌ران،هه‌روه‌ها داواشمان كردووه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه گه‌ڕێنراته‌وه بۆ كوردستان قه‌ره‌بوی ماددی و كاری گونجاویان بدرێتێ".
له درێژه‌ی سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وی په‌نابه‌رانی له وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌فته‌ی رابردوو له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر 70 په‌نابه‌ری كورد له وڵاتی به‌ریتانیاوه دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان كران .