سكرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا ئاشكرایكرد " وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامن له‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره ملێی په‌نابه‌ران و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی خۆیان له‌و رووه‌وه نه‌گۆڕیوه.
( ئه‌حمه‌د عه‌لی ) سكرتێری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا له‌لێدوانێكیدا بۆ نه‌وا ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه:
"ره‌وشی په‌نابه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا خراپه‌و ئه‌و 70 په‌نابه‌ره‌ی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه راگیرا، تائێستا له‌گرتوخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌رن وله‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان، ئێمه پێمان وایه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاخود حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێكی ئاشكرا‌و به‌شێكی به‌نهێنی ئه‌مانه له‌شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كه‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كردی له‌وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و 70 په‌نابه‌ره كه‌وابڕیار بوو له‌به‌ریتانیاوه دیپۆرت بكرێنه‌وه ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی ئێمه‌یه وه ئێمه داواده‌كه‌ین كه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێریش هه‌مان هه‌ڵوێستی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی گه‌وره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردی ده‌روه‌ی عێراقه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت كه‌كاتێك بیه‌وێت دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران رابگرێت، له‌راستیدا كێشه‌ی هاوڵاتی كورد كێشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وا زۆر به سانایی ده‌توانێت ئه‌و دیپۆرته رابگرێت به‌ڵام دیاره كه ئه‌وان نایانه‌وێت".