كەركوك.. كەسێك بە تۆمەتی لاقەكردنی كچێك لە ئۆتۆمبێلێكی حكومیدا، دەستگیركرا

14/06/2019

نەوا

بەڕێوەبەرایەتی‌ كاروباری‌ ناوخۆیی و ئاسایش لە كەركوك دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارێكی‌ راگەیاند كە بە ئۆتۆمبێلی‌ حكومی‌ كچێكی‌ رفاندووە و دواتر دەستدرێژی‌ كردووەتەسەری‌ و لاقەی‌ كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی‌ كاروباری‌ ناوخۆیی و ئاسایش لە كەركوك ئاماژەی‌ بەوەدا كە بە سەرپەرشتی‌ راستەوخۆی‌ عەمیدی‌ مافپەروەر سینان جەمیل ئەلبەیاتی‌ بەڕێوەبەری‌ بەڕێوەبەرایەتییەكە زانیارییان بەدەستگەیشتووە كە تۆمەتبار "ع.ا.م." هەستاوە بە رفاندنی‌ كچێك بەناوی‌ (ش.ج.س) و لاقەكردنی‌ لەناو ئۆتۆمبێلێكی‌ حكومی جۆی‌ نیسان پاترۆِڵ‌".
ئاماژەشی‌ بەوەدا كە "دەستبەجێ‌ بە سەرۆكایەتی‌ بەڕێوەبەری‌ بەش  تیمێك پێكهێنراوە و تۆمەتباری‌ سەرەوە دەستگیركراوە".
ئەوەشی‌ خستەرشوو كە دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلە حكومییەكە و هەموو ئەو كەلوپەلانەی‌ لە تاوانەكەدا بەكارهێنراون.
بەڕێوەبەرایەتی‌ كاروباری‌ ناوخۆیی و ئاسایش لە كەركوك راشیگەیاند كە تۆمەتبار بەپێی‌ مادەی‌ 396 لە یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ دەستبەسەركراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group