وتەبێژی پۆلیسی دهۆك: تائێستا دادگا سزای بكوژەكانی دلین-ی یەكلانەكردۆتەوە

16/06/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت "لێكۆڵینەوە لەگەڵ بكوژانی دلین كچە تەمەن 10 ساڵانەكە بەردەوامە و دەبێت دادگا سزاكەی دیاریبكات، كە تائێستا یەكلایی نەكردوەتەوە".
رائید هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا وتی "سەبارەت بە كەیسی دلین دوای ئەوەی تۆمەتبارەكان دەستگیركران چەند رێكارێكیان بەرانبەر گیرایەبەر و تائێستاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیان لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەردەوامە و دەبێت دادگا سزاكە یەكلابكاتەوە، كە ئایا لەسێدارەدان دەبێت یاخود بەندكردنی هەتا هەتایی".

رۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2019 تەرمی دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵ، كە سێ رۆژ بوو ونببو، لە نزیك یاریگای دهۆك دۆزرایەوە و دواتر لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەكرد دوو كەسیان دەستگیركردوە و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و یەكێكیان ویستویەتی دەستدرێژی بكاتەسەر دلین، بەڵام بەهۆی ئەوەی كچەكە رێگری زۆری كردوە، بۆیە كوشتویەتی.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group