وەزیری دارایی عیراق دڵنیایی دەدات ساڵی داهاتوو پشكی هەرێم لە بودجەدا جێگیر دەكرێت

16/06/2019 عێراق

نەوا
وەزیری دارایی عیراق دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ناردنی موچەكانیان لەلایەن بەغداوە و ئاماژە بەوەشدەكات كار بۆ ئەوە دەكەن لە بودجەی ساڵی داهاتودا پشكی هەرێم جێگیربكرێت.
د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوە "پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا لەئاستێكی باشدان و پێویست بە دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پرسی نەوت و بودجە و ناوچە كوردستانییەكان، كە هەوڵەكانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن".
بە وتەی د.فوئاد حسێن بودجەی ئەمساڵ وەك خۆی دەمێنێتەوە و وتوشیەتی "كار لەسەر ئەوە دەكەین لە ساڵی داهاتودا بە هەمان شێوە لە بودجەی عیراقدا شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێن و چەند كۆبونەوەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدراون".



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group