بۆ ماوەی 48 كاتژمێر زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

16/06/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ژمارەیەك گەڕەك و ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە، كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین ناكرێت.
بەهۆی كۆبونەوەی لم و پاشەڕۆی سەیرانكاران، لە وەرگری هێڵی دووەمی ئاوی دوكان-سلێمانی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت، هەربۆیە هێڵی گواستنەوەی ئاو دەوەستێت.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیانی پارێزگاكە و ئاگاداریان دەكاتەوە، كە گەڕەكەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سلێمانی، تەواوی ناوچەی قڕگە، خەبات و كازیوە،  قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ، شۆڕش، پیرەمەگرون، بازیان، تاسڵوجە و گۆپاڵە ئاویان نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group