دەستكاری دەرماڵەی موچەی فەرمانبەران دەكرێت

19/07/2019 عێراق

نەوا


بەوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەڕلەمانی عیراق پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ دەستكاریكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و دەستكاریكردنەكەش لەسەر بنەمای موچەی بنەڕەتی نابێت.
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: بە لە بەرچاوگرتنی ڕاگرتنی باڵانس و دۆخی ئابوری وڵات و ئیش و كاری فەرمانبەر و بڕوانامە، جارێكی دیكە دەستكاری دەرماڵە دەكرێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردۆتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا پڕۆژەكە پەسەند دەكرێت و ساڵی داهاتوو لە كۆی گشتی موچەدا جێگەی دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group