ئەمریكا.. بە هۆی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر عەین ئەسەد 11 سەربازمان برینداربوون

17/01/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا رایگەیاند، بە هۆی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەدی عێراق 11 سەربازیان برینداربوون.
بیل ئەربن وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، بە هۆی هێرشە موشەكیەكەی ئێران لە هەشتی ئەم مانگەدا بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق هیچ سەربازێكیان نەكوژراوە.
وتیشی، بە هۆی ئەو هێرشەوە 11 سەربازیان برینداربوون، كە زۆربەیان بە هۆی شەپۆلی تەقینەوەكانەوە بە سوكی زیان بەر مێشكیان كەوتووە و بۆ چارەسەر رەوانەی كوەیت یان ئەڵمانیا دەكرێن.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە ئێران لە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس چەند موشەكێكی ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی ئەمریكا لە ئەنبار و هەولێر كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group