نه‌وا
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا له وڵاتی چین نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كان به رێژه‌ی له‌سه‌دا سێ دابه‌زی.
رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بۆرسه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 58 دۆلار بوو، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆتا نرخی رۆژی هه‌ینی به رێژه‌ی 3% دابه‌زینی پێوه دیاربوو، ئه‌مه‌ش كه‌مترین نرخی تۆماركراوی سێ مانگی رابردووه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چین و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكیه پیشه‌سازیه‌كانی، خواستی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر نه‌وت كه‌می كردووه.
چین گه‌وره‌ترین وڵاتی هاورده‌كاری نه‌وته له جیهان و هه‌ر جۆره قه‌یرانێك له ئابوری ئه‌و وڵاته و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی له‌سه‌ر نه‌وت، راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان.
ساڵی رابردوو چین رۆژانه زیاتر له 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هاورده‌كردووه، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 10ی كۆی به‌كارهێنانی نه‌وت له جیهان.
له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی پاره‌وه ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵداوه و چه‌ند شارێكی تری ئه‌و وڵاته‌شی گرتوه‌ته‌وه و له ولاتانی وه‌ك ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ڤێتنام، ماكاو، تایوان و تایله‌ندیش حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار كراون.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان لانیكه‌م 80 كه‌س به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیش تووشبوون.