نه‌وا
عیراق به‌نیازه فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی پزیشكی بنێرێت بۆ چین،به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره عیراقییانه‌ی، كه له‌و وڵاته ده‌خوێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكردوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبۆته‌وه و تاووتوێی ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و خوێندكاره عیراقییانهیان كردوه، كه له شاری وۆهان-ی چین نیشته‌جێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، حكومه‌تی عیراق بڕیاری داوه سه‌رجه‌م ئه‌و عیراقییانه‌ی له شاری وۆهان نیشته‌جێن، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هێڵی فڕۆكه‌وانیی عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، تیمێكی پزیشكیی تایبه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كه ده‌نێرنه شاری وۆهان و پێش گه‌ڕاندنه‌وه‌یان پشكنین بۆ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له چین راسپاردووه به دروستكردنی ژورێكی عه‌مه‌لیات به سه‌رۆكایه‌تیی خودی باڵیۆزی عیراق، ئه‌وه‌ش به ئامانجی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و عیراقییانه‌ی له شاری وۆهان ده‌ژین، داواش ده‌كات به نوسراوێك داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بكه‌ن تا رێگه‌یان پێبدرێت شاره‌كه جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی عیراق له چین هێڵێكی گه‌رمی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خوێندكاره عیراقییه‌كانی ئه‌و شاره دروستكردووه بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستییان.