نه‌وا-كاروان مه‌حمود
باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تا 1ی نیسان له سلێمانی حاڵه‌تی چاكبونه‌وه له په‌تای كۆرۆنای نوێ (COVID-19) زیاتر بێت له توشبون، ئه‌وا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ناوشار هه‌ڵده‌گیرێت، پارێزگاری سلێمانیش ده‌ڵێت "تائێستا هیچ پێشنیارێك نه‌كراوه".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له‌م رۆژانه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌یری ئامار‌و ئاماژه‌و راپۆرته ته‌ندروستییه‌كان و داخوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ده‌كات و پێشنیاری ئه‌وان پهسنددهكات، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه یاخود درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پارێزگای سلێمانی نه‌دراوه و باسیش نه‌كراوه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، دواجار كه خوێندنه‌وه‌ی لێكه‌وته و پێداویستییه‌كانی به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یاخود هه‌ڵگرتنی كرا، دواتر بڕیار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌درێت.