هەدەپە: دەبێت بە زووترین كات رێوشوێنی پێویست بۆ پەنابەران بگیرێتەبەر

28/03/2020 جیهان

نەوا
كۆمسیۆنی كۆچەر و پەنابەرانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت بە زوترین كات رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی پەنابەران بگیرێتەبەر.
گولسوم ئاغائۆغلۆ هاوسەرۆكی كۆمسیۆنی كۆچبەر و پەنابەرانی هەدەپە لەبارەی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پەنابەران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بۆ خزمەتی تەندروستی پێویستە دەست لە مەرجی خۆتۆماركردنی پەنابەران هەڵگیرێت و پێویستە خزمەتی تەندروستی پێشەكش بكرێت، هەروەها پەنابەرانیش وەك هەموو هاووڵاتیەك لەسەر ئەم جۆگرافیایەدا پشكنینیان بۆ بكرێت و كۆنتڕۆڵی تەندروستیان بۆبكرێت".
كۆمسیۆنی كۆچەر و پەنابەرانی هەدەپە داوا دەكات بۆ ئەو پەنابەرانەی ماڵ و حاڵیان نییە، یەكەی نیشتەجێبونیان بۆ  دابینبكرێت، پێویستیشە بە زووترین كات ئامێری پاكوخاوێنی بۆ پەنابەران لە كەمپەكان دابین بكرێت و كرێكارە بێكارەكان پێویستە هاوكاری بكرێن.
نزیكەی پێنج هەزار و 700 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و زیاتر لە 90 حاڵەتی مردن بەو ڤایرۆسە لە توركیا تۆمار كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group