چین ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنێت

03/04/2020 جیهان

نەوا
حكومەتی چین بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو كەسانەی بە هۆی كۆرۆنا و لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، ماتەمینی گشتی راگەیاند.
ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 4 ی نیسان لە كاتژمێر دەدا بۆ ماوەی سێ خولەك بە بێدەنگ و وەستاندنی جوڵە لەسەرتاسەری وڵاتەكەدا یادی ئەو كەسانە بەرزرادەگیرێت كە بە هۆی كۆرۆناوە مردوون، بەتایبەتی ئەوانەی لە پێناو رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیانیان بەخشیوە.
لە چین سێ هەزار و 322 كەس بە كۆرۆنا مردوون و زیاتر لە 81 هەزار كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لە ئێستادا ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە بۆ ئاستێكی نزم دابەزیوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group