نه‌وا
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه، به‌رنامه‌ی پێویست و فریادڕه‌سی نوێمان وه‌ك پارێزگای سلێمانی، په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری خۆپارێزیی و تاكپارێزییه.
باسی له‌وه‌شكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌و ژینگه‌ی كار‌و چالاكیی ڕۆژانه ده‌ستپێبكاته‌وه، واده‌خوازێت، تاك به هۆشیاریی و هه‌ستیارییه‌وه، خۆی خۆی بپارێزێت، ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگایش سه‌رزه‌نشت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا بكات، كه سه‌رپێچی و سه‌ركه‌شی و بێباكی له خۆپارێزیی خۆیدا ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه
به‌ناوی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، سوپاسی خۆپارێزیی و پابه‌ندیی و خۆڕاگریی و گیانی به‌رپرسیارانه‌ی هه‌موو هاونیشتمانیانی هۆشمه‌ندو دانشمه‌ندی پارێزگای سلێمانی و كوردستان و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌تی نیشتمانیی و مێدیاكان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین.
به‌رنامه‌ی پێویست و فریادڕه‌سی نوێمان وه‌ك پارێزگای سلێمانی، په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری خۆپارێزیی و تاكپارێزییه، به‌و مانایه‌ی هه‌ریه‌كێكمان ببینه پزیشكی خۆمان و له هه‌ر كات و دۆخ و شوێن و كارێكدا بین، هه‌ركه‌سه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای (پاراستنی خۆم؛ پاراستنی هه‌موومانه، پاراستنی خۆت؛ پاراستنی هه‌موو جیهانه)، ڕه‌فتار بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌و ژینگه‌ی كار‌و چالاكیی ڕۆژانه ده‌ستپێبكاته‌وه، واده‌خوازێت، تاك به هۆشیاریی و هه‌ستیارییه‌وه، خۆی خۆی بپارێزێت، ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگایش سه‌رزه‌نشت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا بكات، كه سه‌رپێچی و سه‌ركه‌شی و بێباكی له خۆپارێزیی خۆیدا ده‌كات و، رێگه نه‌ده‌ین هیچ كه‌سێك به‌بێ ڕێكارو رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، به‌بێ ده‌ستكێش و ده‌مامك، گوزه‌ر بكات، كار بكات.
ده‌بێت خۆمان له دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن و تێكه‌ڵاوبوون، بپارێزین، بۆئه‌وه‌ی خۆمان و مرۆڤایه‌تیش بپارێزین.
هه‌ر لێره‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌م په‌یام و پلانه ته‌ندروستییه مرۆییه نیشتمانییه‌دا پشتیوانمان بن و هانی ئه‌ندام و لایه‌نگرو هه‌وادارو هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان بده‌ن بۆ (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی)و پابه‌ندبوونی ته‌واو به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
پابه‌ندبوونی ئێوه، ڕێگای دووری ده‌ربازبوون له‌م په‌تایه، كورت ده‌كاته‌وه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، بۆ ده‌رفه‌ته‌كانی ژیانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌و ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان ده‌گۆڕێت.
به‌هه‌مان شێوه داوا له هه‌موو ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین پشتیوانیی ته‌واوی ئه‌م په‌یامی (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی)یه بن، بۆئه‌وه‌ی به هه‌موومان ژیان له مردن ڕزگار بكه‌ین.
له به‌شداریی و پشتیوانیی هه‌مووتان دڵنیاین،
چاوه‌ڕوانی هیممه‌تی مه‌ردانه‌تانین.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
5-4-2020