نه‌وا
داواكاری گشتیی دادگای كۆماریی بورسای توركیا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی دورگه‌ی ئیمرالی ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیا، داواكاری گشتیی دادگای كۆماریی بورسا بڕیاری داوه، هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی و نوسین و سه‌ردان به ئیمرالییه‌وه ده‌وه‌ستێت.
داواكاری گشتیی دادگای توركیا له ساڵه‌كانی 2005 بۆ 2009، 11 سزای به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا سه‌پاندوه. رۆژی 2ی ئایاریش دادگاكه رایگه‌یاند، به‌هۆی دۆخی نائاسایی و به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆن له‌دژی په‌كه‌كه، ئه‌و داواكارییه‌ی داواكاری گشتی قبوڵ ده‌كرێت و هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك به ئیمرالییه‌وه ده‌بڕێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زاییان پیشاندا، به‌ڵام دادگا ناڕه‌زاییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌موو جۆره دیدارێك له ئیمرالی قه‌ده‌غه بكرێت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ مانگیش په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنی و نوسینییه‌كان له ئیمرالیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.