نەوا-
لەشاری ئەنتاڵیا 31هەمین كۆنفرانسی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گۆڕانی ئاوهەوا (كۆپ31) دەستیبەكارەكانی كردو لە وتارێكدا موراد كوروم وەزیری ژینگەی توركیا رایگەیاند، توركیا ئامادەیە بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت بۆ كۆكردنەوەو لێكنزیككردنەوەی وڵاتانی پێشكەوتو و تازەپێگەیشتو لەسەر زەمینەیەكی هاوبەش.
راشیگەیاند، كەمبونەوەی ئاو لە وڵاتێكدا دەرەنجامی وا لێدەكەوێتەوە كە دەگاتە ئابوریی، جوڵەكانی كۆچ و ئاسایشی كۆمەڵگەكانی دیكەش، هاوكات بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری پلەكانی گەرماش لەیەككاتدا گوشار دەخاتە سەر شارەكان، كەرتی كشتوكاڵ و تەندروستی مرۆڤ، جیهان زۆر بە رونی شتێكمان پێ دەڵێت كە لە خاڵی سفرداین.