بارزانی: سلێمانی هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیرو هەستی نەتەوەیی بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 242هەمین ساڵیادنی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانیشتوانی ئەو شارە مێژووییەی كوردستان دەكەم، سلێمانی ئەو شارەیە كە بۆتە بەشێكی گرنگی مێژو، ناسنامەو خەباتی نەتەوەیی گەلی كوردستان، ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیرو هەستی نەتەوەیی و رۆشنبیری و فەرهەنگ بوەو هەر دەمێنێت.
 بارزانی لە پەیامەكەیدا هیوای ئارامی و ئاسودەیی بەردەوامی بۆ ئەو شارەی كوردستان خواستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group