نەوا-
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ساڵی 2019 بە بەیاننامەیەك هۆشدارییاندا لە مەترسییەكانی هەمواركردنی مادەی 110ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كە رێگە بە پەرلەمانتار دەدات فراكسیۆن و حزب بگۆڕێت، ئەو كاتە رونیانكردەوە كە ئەم هەموارە دەبێتە سەرەتایەك بۆ كڕینی كورسیی حزبەكان و ئیرادەی دەنگدەران و دەبێتە هۆی ئەوەی حزبە گەورەكان كورسی حزبە بچوكەكان بۆ خۆیان ببەن، بەڵام رۆژی دواتر پەرلەمان هەموارەكەی پەسەند كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كاتە نەك هەر گوێ لە هۆشدارییەكەیان نەگیرا بەڵكو تۆمەتبارش كران بەوەی گوایە دژی ئازادیی پەرلەمانتارنن، ئێستاش داوا لە لایەنەكان دەكەن كە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەو شێوەیە پەرلەمان كارابكرێتەوە كە لایەنەكان لەسەری رێكدەكەون و لە بەرژەوەندی خەڵك و هەرێمی كوردستاندایە.