به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌وانی، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن IAWRT و ئه‌ندامه‌كانی له 54 وڵاتی جیاوازه‌وه پشتیوانی ته‌واوی میدیا سه‌ربه‌خۆكانی جیهان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له ئازادی رۆژنامه‌وانی.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی یه‌كێتییه‌كه‌دا ئاماژه به میدیای ئازاد ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌بێ بوونی میدیای ئازاد، دیموكراسی بونی نابێت، هه‌روه‌ها به‌بێ رۆژنامه‌گه‌ریی به‌هێز و راستگۆ، ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن هیچ رۆڵێكی راسته‌قینه‌یان نابێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و دژواریه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ریی، هه‌روه‌ك ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌پوكێته‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی پڕ له ترس بۆ رۆژنامه‌نوسان".
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور، كه تایبه‌ته به ساڵی 2019، له‌نێوان 180 وڵات‌دا، ته‌نها 43 وڵات رۆژنامه‌گه‌ریی تێیدا له دۆخێكی ئارام و ئازاددایه، له‌كاتێكدا وڵاتانی دیكه جێگه‌ی مه‌ترسین بۆ رۆژنامه‌نوسان به تایبه‌تیش رۆژنامه‌نوسانی ژن.
هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2018، كه 597 به‌شداربوی له‌خۆگرتبو، ئاماژه به‌وه ده‌كات سێ له‌سه‌ر یه‌كی ژنانی رۆژنامه‌نووس به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و بێزاركردنه‌وه پیشه‌كانیان گۆڕیوه و به‌شێكی زۆریش وازیان له كاركردن هێناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به چه‌نده‌ها رۆژنامه‌نووسی بوێر به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه روبه‌ڕوی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بونه‌ته‌وه هه‌روه‌ك چه‌ندینی تر بونه‌ته قوربانی و گیانیان له ده‌ستداوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوه له‌و جۆره قوربانیانه.
یه‌كێتیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام له بیریان بێت كه ئازادییان په‌یوه‌ندیداره به به‌رپرسیارێتیان به‌رانبه‌ر پیشه‌كه‌یان، هه‌روه‌ك پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی به‌رپرسیاریش ژینگه‌یه‌كی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بڕه‌خسێنن بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نوسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و ده‌بێت ئه‌و هێرش و توندوتیژیانه كۆتاییان پێ بێت.
له كۆتاییدا ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی به یه‌كێك له مافه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت و بنه‌مایه‌كه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا كارده‌كه‌ن به‌هۆی پیشه‌كانیانه‌وه رۆژانه ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.