بەھۆی چوونی بۆ سەیری یارییەک خۆی کوشت

04/09/2019 وەرزش

نەوا

بەهۆی ئەوەی بەشداری لە یارییەكی تۆپی پێ دا كرد، كچێكی ئێرانی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، دەستگیردەكرێت و پاشان خۆی دەكوژێت.
ھەرچەندە پێشتر یەکێتی تۆپی پێی ئێران بریاریدابوو بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ئاسیا کچان و ژنان بۆیان ھەیە بچنە یاریگاکان و لەنزیکەوە بینەری یاری ھەڵبژاردەکەیان بن،بەڵام رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی رابردوو ئەم کچە دەچێتە یاری نێوان یانەكانی ئیستیقلال و خوزستان و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و دوای بردنی بۆ دادگا لەلایەن دادوەری شاری تارانی پایتەختەوە سزای شەش مانگ زیدانی بەسەردا دەسەپێنن.
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگای تاران ئەو كچە گەنجە لەداخی ئەو سزایەی کە داویانە و بە ناھەقی دەزانێت لەبەردەم دادگا خۆی دەکوژێت و خوشکەکەشی بەناوی سەحەر ئەم ھەواڵە بڵاودەکاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group