درامای Prison Break لەراستیدا رویدا

20/01/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ژمارەیەكی زۆر بەندكراو لە بەندینخانەیەكی شاری پێدرۆی پاراگوای لەنزیك سنورەكانی بەڕازیل بەشێوەی فیلم و دراماكانی هۆڵیود هەڵدێن، كە ژمارەیەكیان ئەندامانی مەترسیدارترین گروپە مافیاییەكانن.
لەوبارەیەوە سیسیلیا پێرێس وەزیری دادی پاراگوای لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئەو بەندكراوانەی هەڵاتون ژمارەیان 75 كەسە و لەژێر زەویدا تونێلێكیان هەڵكەندوە و لەو رێگەیەوە هەڵاتون، ژمارەیەكیان ئەندامی گروپی مافیایی "فێرست كاپیتاڵ كۆماند"ن، كە مەترسیدارترین گروپی تاوانكارین لە بەڕازیلدا".
رونیشیكردوەتەوە، بەهۆی روداوەكەوە بەڕێوەبەر و شەش بەرپرسی دیكەی گرتوخانەكە دەستگیركراون و لەكارەكانیان لابراون.
وەزیری دادی پاراگوای رونیشیكردوەتەوە، پرۆسەكە چەندین رۆژی خایاندوە و ئەستەمە بەرپرسانی گرتوخانەكە نەیانزانیبێت بەندكراوەكان دیارنامێنن، وا دەردەكەوێت، پلانێك بوە و نرخەكەشی دیاریكراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group