نه‌وا
حكومه‌تی سعودیه ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به بابه‌تی هاككردن و دزهكردنهناو موبایلی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆنه‌وه هه‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا حكومه‌تی سعودیه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه له‌باره‌ی تێوه‌گلانیان له پرسی هاككردن و دزه‌كردن بۆ ناو موبایلی تایبه‌تی جێف بزۆس دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن رووبه‌ڕوویان كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا له كاتی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و خاوه‌نی ئه‌مازۆن له ساڵی 2018دا، ده‌زگای هه‌واڵگری حكومه‌تی ریاز توانیویه‌تی دزه بكاته ناو موبایلی بزۆسهوه و ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له وێنه و زانیاریه‌كانی ناو موبایلهكهدا بگرێت.
جێف بزۆس خاوه‌نی پشكه‌كانی گروپێكی میدیاییه، كه واشنتۆن پۆست سه‌ر به‌و گروپه‌یه، واته هه‌مان ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی سعودی بابه‌ته‌كانی تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ره‌خنه‌گره‌ی حكومه‌تی ریاز مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان تۆمه‌تباركراوه به‌وه‌ی فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی ده‌ركردووه.
تیمی ته‌كنیكی ئه‌مازۆن ئه‌گه‌ری هاككردنی موبایلی جێف بزۆسیان ره‌تنه‌كردۆته‌وه و دا‌واشیان كردووه ئه‌و بابه‌ته‌ش بخرێته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی خاشقچی پێكهێنراوه.