نه‌وا
رۆژى شه‌ممه له زۆربه‌ى پایته‌خته‌كانی وڵاتان چالاكى "كاتژمێرى زه‌وى" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا روناكى له تاوه‌ره به‌ناوبانگه‌كان و زیاتر له چه‌ند ملیارێك ماڵ ده‌كوژێنه‌وه.
له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌دا، كه رێكخراوى "سندوقى جیهانى بۆ سروشت" له ساڵى 2007ه‌وه بڕیاری لێدراوه، داوا له هاوڵاتیانى هه‌موو ناوچه‌كانى جیهان، كۆمپانیاكان و ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوخۆیى كراوه كاتژمێر 8:30 خوله‌كى ئێواره به‌كاتى ناوخۆیى بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك روناكییه‌كانیان بكوژێنه‌وه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌موو جیهانى گرتۆته‌وه، به‌ڵام رێكخه‌رانى چالاكییه‌كه بڕیاریان داوه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و هه‌نگاوه نه‌بن و ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆى داخستنى زۆربه‌ى شوێنه‌كان له جیهاندا، كه‌مبونه‌وه‌ى ئاستى پیسبونى ژینگه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌بینرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا چالاكوانانى ده‌ستپێشخه‌رى "كاتژمێرى زه‌وى " ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، له‌چالاكییه‌كه‌ى ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌كى زۆری خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا ده‌نگیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه و داواده‌كه‌ن كار له سه‌ر كه‌یسه گرنگه‌كانى ژینگه له وڵاته‌كه‌یاندا بكرێت.
هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه، چالاكییه‌كانى ساڵى 2020 جیاواز ده‌بێت و ملیۆنان كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه پێشتر به‌و جۆره ڕوینه‌داوه.
ده‌ستپێشخه‌ریى "كاتژمێرى زه‌وى" بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 2007 له باره‌گاى "سندوقى جیهانى بۆ سروشت" له شارى سیدنى ئوسترالیا ده‌ستیپێكرد، دواتر بوو به هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى جیهانى و تێیدا له رۆژى شه‌ممه‌ى كۆتا هه‌فته‌ى مانگى ئادارى هه‌موو ساڵێك روناكییه‌كان بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر ده‌كوژێنرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجى به‌هێزكردنى هۆشیارى تاكه له‌سه‌ر مه‌ترسى گۆڕانكاریه ژینگه‌ییه‌كان.