له به‌غدا به‌هۆی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه 3 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون
28/03/2020 عێراق
نه‌وا
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له به‌غدا، زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردوه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌نێوان رۆژانی 17 تا 27ی ئه‌م مانگه، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه سێ هه‌زار و 40 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیانبه‌سه‌ر 612 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا گرتوه و زیاتر له 22 هه‌زار و 590 پسوڵه‌ی سزای داراییان كردوه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا جه‌ختده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ رێنمایی و ئاگاداریی به‌رده‌وام بۆ مانه‌وه له ماڵه‌كاندا، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سه‌رپێچی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ریان ده‌گرنه‌به‌ر و نه‌رمی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نانوێنن.