ئامێری وشككەرەوەی دەست..بۆمبێكی دیكەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا

31/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لەكاتێكدا ئێستا زۆربەی هۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە ئاشكران، راستییەكی نوێ‌ ئاشكرا دەكرێت كە ئەویش رەنگە هۆكارێكی دیكەی   گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بێت.
 بەمدواییانە خانمە دكتۆرێكی بەریتانی هۆشیاری ئەوە دەدات ئەو وشكەرەوە دەستیانەی لە دەستشۆرە گشتییەكاندا بونیان هەیە، رەنگە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی" كۆڤید 19" زیاتر بكات.
شارلوت فاولر پسپۆڕی تیشك لە بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە نیگەرانە سەبارەت بەوەی گومانی هەیە ئەو پرژەیەی دەچێتە هەواوە كاتێك كە ئامێری وشكەرەوەی دەست بەكاردەهێنرێت، هۆكاربێت بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە. 
شارلوت داوای كردوە ئیشپێكرنی ئەو ئامێرانە بوەستێنرێت تاوەكو ئەم قەیرانە كۆتاییپێدێت، ئاماژەی بەوەشداوە ئەو وشكەرەوانەی دەست هۆكارن بۆ مانەوەی پرژەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاڵوگۆڕكردنی هەوای گەرم لە دەستشۆرەكاندا بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر.
ڕێنمایی ئەوەش دەدات لە كاتی دەست شوشتن لە دەستشۆرە گشتییەكاندا باشتروایە بە كلێنكس دەستەكان وشك بكرێنەوە و دوربكەونەوە لە بەكارهێنانی وشككەرەوە هەواییەكانی دەست.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group