مێركاتۆی داهاتو گۆڕینەوەی یاریزانان بەخۆیەوە دەبینێت نەك كڕین و فرۆشتن

31/03/2020 وەرزش

نەوا
جۆزێف بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە كڕینی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی دەڵێت "لە وەرزی گواستنەوەی داهاتودا پارە زۆر خەرج ناكەین، بەڵام ئاڵوگۆڕی زۆری یاریزانان رودەدات".
بارتۆمیۆ لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرشەلۆنە یەكێكە لە گەورەترین یانەكانی جیهان و دابەزینی داهات بەهۆی وەستانی چالاكییە وەرزشییەكان لە ئیسپانیا واتای ئەوە نییە چیتر هەوڵنادەین بۆئەوەی ببینە بەهێزترین یانەی جیهان.
وتیشی "لە وەرزی گواستنەوەی داهاتودا پارەی زۆر خەرج ناكەین، بەڵام ئاڵۆگۆڕی زۆری یاریزانان رودەدات".
سەبارەت بە نەیمار و لاوتارۆش رونیكردەوە، ناتوانێت ناوبهێنێت، بەڵام بەرشەلۆنە ئەو گرێبەستانەی بە گونجاوی دەزانێت ئەنجامیان دەدات و دەرفەتی ئەوەیان دەبێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێدا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group