نه‌وا
یه‌كه‌مین توێژینه‌وه به‌زمانی كوردیی و له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن دوو مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌رباره‌ی كۆرۆنا ئه‌نجامدرا.
به‌ناونیشانی "رۆڵی فه‌یسبوك له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ده‌رباره‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان"دا هه‌ریه‌كه له "م. یادگار عه‌لی محه‌مه‌د و ده‌شتی عه‌لی ره‌شید– كه مامۆستان له كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت/ زانكۆی گه‌رمیان"، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "پ.ی.د. هێرش ره‌سوڵ مامۆستا له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕیی/ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی" یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یان به زمانی كوردی له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ده‌رباره‌ی "ڤایرۆسی كۆرۆنا" ئه‌نجامدا، كه نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه له "مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان" پێكهاتبوو، توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌سنی (وه‌سفی)یه، ئه‌مڕۆش په‌سه‌ندنامه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان له (گۆڤاری زانكۆی گه‌رمیان) پێدرا.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا رێكاری (روپێوكاریی)ی تێدا به‌كارهاتوه‌و سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك له بژارده‌ی "مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان"ن، دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكەش بەمجۆرەیە: