11 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی و هەڵەبجە تۆماركران

02/04/2020

نەوا
شەوی پێنجشەممە 2-4-2020 وەزارەتی تەندروستیی دەرئەنجامی نوێی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند.
ئەمەش راگەیەندراوەكەیەتی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵ بەمشێوەیەی خوارەوە:
حەوت لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
2 نیسان 2020

پێش ئەم 11 حاڵەتەش، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبو، تائێستا 190 كەس لە كوردستاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، دوو كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 61یشیان چاكبونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group