بۆ دووەم جار پشكنینی كۆرۆنا بۆ ترامپ ئەنجام درا

03/04/2020 جیهان

نەوا
بۆ جاری دووەم پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدرا، ئەنجامی پشكنینەكەش نێگەتیڤ دەرچوو.
 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، جارێكی دیكە پشكنینی كۆرۆنای ئەنجامداوە و پشكنینەكەش لەلایەن تیمی پزیشكیی كۆشكی سپییەوە ئەنجامدراوە.
 پشكنینەكەی سەرۆكی ئەمریكا تەنیا 15 خولەكی خایاندووە، ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر ترامپ باسی لەوە دەكرد كە خاوەنی ئامێرێكی پشكنینن كە دەتوانێت بە پێنج خولەك ئەنجامەكە دەربخات.
لە ئەمریكا زیاتر لە 245 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە نزیكەی شەش هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group