فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە: 100 هاوڵاتی لە هیندستان گەڕێنرانەوە

03/04/2020

نەوا
فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە رایگەیاند، نزیكەی 100 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كە لە هیندستان گیریان خواردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوێكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتووە "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، بە هەوڵ و كۆششی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت و وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕاڵ و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا نزیكەی 100 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی هیند گیریان خواردبوو گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان".
راشیگەیاندووە "ئەم هاووڵاتیانە كە زۆربەیان بۆ چارەسەری نەخۆشی و كاری بازرگانی سەردانی وڵاتی هیندیان كردبوو ئەمڕۆ بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە تەواوی رێكارەكانی پشكنین و كەرەنتینیان بۆ دەكرێ".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group