شۆفێرێك بە هەڵە كوڕەزایەكی خۆی شێلا

03/04/2020
نەوا
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار شۆفێرێك بەهەڵە كوڕەزایەكی خۆی شێلاوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
عەلی جەماڵ قدوری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شۆفێرێك بەهەڵە لەپێش دەرگای ماڵی خۆی كوڕەزایەكی خۆی شێلاوە و ئەو منداڵە كە تەمەنی دوو ساڵ بووە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "تەرمەكەی بەمەبەستی توێكاری هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازادكراوە"

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group