پەروەدە دڵنیایی دەداتە وانەبێژان

03/04/2020

نەوا
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، دواكەوتنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان كە هۆكارەكەی ئاڵۆزی پڕكردنەوەی لیستەكان و وردبینی و كارەكانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی كارەكانیان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەكەوە.
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە ئاگاداریەكدا بۆ وانەبێژانی سنووری پەروەردەكە رایگەیاندووە، "سەبارەت بەدواكەوتنی شایستەداراییەكانتان پێتان ڕادەگەیەنین كەهۆكارەكەی ئاڵۆزی پڕكردنەوەی لیستەكان و ووردبینی و كارەكانی گەنجینەی سلێمانی وهەندێ جاریش دواخستنی كارەكانتان بووەلەلایەن چەند خوێندنگەیەكەوە، ئێمە دڵنیاتان دەكەین كە سەرجەم مافەداراییەكانتان پارێزراوەو نافەوتێ".
باسی لەوەشكردووە، سەبارەت بەدواكەوتنی كرێی وانەبێژی مانگەكانی ساڵی ۲۰۱۹ پێویستی بەڕەزامەندی نوێی وەزارەتی دارایی بووە كە چەند ڕۆژێك پێش ڕاگەیاندنی ئەم پشووانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕەزامەندی و ڕۆتیناتی لەتەواوبووندابوو بەڵام بەداخەوە پشووی ڕاگەیەندراو كارەكانتانی دواخست.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت، وەزیری پەروەردە لەهەوڵدایە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەلایەن وەزارەتەوە داوا لە (ژمێریاری وانەبێژی) سەرجەم پەروەردەكان كراوە كە زانیاری و ئاماری تەواوی وانەبێژان بنێرنەوە بۆئەومەبەستە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group