كەركوك بۆ ماوە 72 كاتژمێر رێگا بۆ هاتوچۆی خێزانەكان دەكاتەوە

03/04/2020 عێراق

نەوا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی لە كەركوك ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ خێزانەكان دەكاتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر فەرمانی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی قەیران لە پارێزگاكە، بڕیاردرا ڕێگە بكرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی لەنێو پارێزگەكەدا ڕێگەیان لێگیراوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی خەڵكی پارێزگەكانی ترن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان”.
ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی 3ی نیسان و بۆ ماوەی تەنیا 72 كاتژمێر ڕێگەی پارێزگەكە دەكاتەوە، ئەوانەش كە دەچنە كەركوك یان لە پارێزگەكە دەردەچن، وەك لە بەیانناكەدا ئاماژەی پێكراوە، لەلایەن تیمەكانی تەندروستی لە بازگە سەرەكییەكاندا پشكنینیان بۆ دەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group