بەهۆی بەشداریكردن لە پرسەیەكدا چوار كەس لە هەولێر توشی كۆرۆنا بون

03/04/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەولێر بەمجۆرە راگەیاند:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان، تائێستا 208 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، دوو كەسیان گیانیانلەدەستداوە، 62 نەخۆشیشیان چاكبونەتەوە.
هەروەها تا شەوی هەینی 3-4-2020 زیاتر لە ملیۆنێك و 83 هەزار كەس لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بون، زیاتر لە 58 هەزاریان گیانیانلەدەستداوە، چاكبونەوەش لە 228 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group