قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە

10/04/2020

نەوا
وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی تا 16/04/2020 درێژكردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردەوە، قەدەغەی هاتووچۆ نێوان پارێزگاكان و ناو شارەكان تا 16ـی ئەم مانگە كاتژمێر 12ـی شەو درێژكراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووچۆی پیادە قەدغەیە جگە لە حاڵەتی دابینكردنی پێداویستی رۆژانە و حاڵەتی نەخۆشی، ئەوانەشی سەرپێچی دەكەن سزا دەدرێت.
سەبارەت بەو هاوڵاتیانەشی بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆوە لە خێزانەكانیان دابڕاون ماوەی 24 كاتژمێریان پێدەدرێت، لە 12 ی شەوی 10 ی نیسان تا 12 ی شەوی 11 ی نیسان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان بە مەرجێك كارتی زانیاری ئەو پارێزگایەیان پێبێت كە بۆی دەچن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group