زیاتر لە 100 هەزار كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

10/04/2020 جیهان

نەوا
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە بڵاوبونەوە بە سەرتاسەری گۆی زەویدا بەردەوامە و ژمارەی قوربانییەكانیشی 100 هەزاری تێپەڕاند.
شەوی هەینی 10-4-2020 ماڵپەڕی www.worldometers.info داتایەكی نوێی لەبارەی بڵاوبونەوە و قوربانیان و رزگاربوانی دەستی كۆرۆنای نوێی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی داتاكە، تا كاتژمێر 7:30 خولەكی شەوی هەینی، ملیۆنێك و 645 هەزار و 334 توشبوی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری جیهاندا تۆماركراوە.
هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە، گەیشتوەتە 100 هەزار و 196 كەس. لەكاتێكدا چاكبونەوەش بەرزبۆتەوە بۆ 369 هەزار و 79 كەس.
لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ئەمریكا زۆرترین توشبوی تێدا تۆماركراوە، كە گەیشتوەتە 478 هەزار كەس و گیانلەدەستدانیش بەرزبۆتەوە بۆ 17 هەزار و 911 كەس. پاشان ئیسپانیا دێت بە 157 هەزار و 53 توشبو، كە گیانلەدەستدان 15 هەزار و 970 كەسن. لە پلەی سێیەمی توشبوانیش ئیتاڵیا دێت، كە 147 هەزار و 577 كەسن و یەكەم وڵاتیشە زۆرترین توشبوی تێدا مردوە، كە گەیشتوەتە 18 هەزار و 849 كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group