نه‌وا – سه‌عید عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی كۆمپانیای فلای ئه‌ربیل له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید ده‌ستی به‌گه‌شته‌كانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌وه‌ند شێخ مه‌موندی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاى فلاى ئه‌ربیل له مه‌راسیمی به‌ڕێكردنی یه‌كه‌م فڕۆكه له هه‌ولێره‌وه بۆ ستۆكهۆڵم وتی: ئه‌و كۆمپانیایه یه‌كه‌م هه‌وڵی كاركردنی كوردستانییه له ئاسمانی جیهانی و له ئێستادا كۆمپانیاكه سێ فرۆكه‌ی هه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌شت گه‌شت بۆ وڵاتانی جیهان و به‌زۆریش بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات.
باسى له‌وه‌شكرد، ستافی فڕۆكه‌كان ته‌واویان كوردن و به شێوازی كوردی و به نوسین و رێنمایی كوردی پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن و ئه‌و سێ فڕۆكه‌یه‌ش كه لههێڵهكهدا به‌كارخراون هه‌ریه‌كه‌یان له سه‌روی 135 گه‌شتیار هه‌ڵده‌گرن.
لاى خۆیشیه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له مه‌راسیمه‌كه‌دا رونیكرده‌وه: ئه‌و هێڵه له پاڵ هێڵه‌كانی دیكه‌ی فلای به‌غدا و هێڵی ئاسمانیی عیراقی ده‌بێته سێیه‌م هێڵی ئاسمانی له عیراقدا، به‌ڵام به ستایل و ستافێكی كوردستانیانه.