"عه‌بادى بۆ فریاكه‌وتنى خۆى ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه‌"

18/06/2018 عێراق

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی پێیوایه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئیئتیلافی نه‌سڕ له‌باره‌ی دیالۆگی نیشتمانییه‌وه‌، بۆ فریاكه‌وتنی خۆی رایگه‌یاندوه‌.
ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ به‌رنامه‌ی "ئاراسته‌"ی رادیۆ نه‌وادا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ فریاكه‌وتنى خۆیه‌تى و پێكهێنانى حكومه‌تی نوێش كارێكى ئاسان نابێت.
وتیشى "جوڵاندنى كارته‌كانى (چه‌ك به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت و هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكشێنه‌وه‌) له‌لایه‌ن عه‌بادى و سه‌در و عامرى-یه‌وه‌، هۆكارى سیاسى هه‌یه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ بارودۆخى ئێستاوه‌.
ته‌ئكیدیشى كرده‌وه‌ ده‌ستى ده‌ره‌كى وه‌ك ئێران و توركیا و هێزه‌ شیعییه‌كانى عیراق كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یى كورد هه‌یه‌.
هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا، د.ئیبراهیم محه‌مه‌د مامۆستاى زانكۆى دهۆك باسى له‌وه‌كرد، كورد ناچاره‌ به‌ ئاراسته‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عیراقدا بكات و په‌له‌ش نه‌كات له‌ پشتگیریكردنى لایه‌نێكى دیاریكراو.
د.ئیبراهیم بارودۆخى سیاسى عیراقى به‌ "ناڕوون" وه‌سفكرد و به‌گرنگیشیزانى "كورد هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له‌به‌رچاو بگرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group