شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌هۆی دابه‌زینی به‌رگری له‌شیانه‌وه‌ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت زیاتر ئاگاداری رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به‌ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سلێمانی چه‌ند بڕیارێكی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ داوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا بۆ زانینی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ له‌ سنوری دهۆك و هه‌ولێر به‌ میوانداریی د.چه‌كدار ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ دهۆك و د.سامی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی بۆ خوێن و شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ولێر، گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group