ئه‌م پرسیاره له‌و روانگه‌یه‌وه هاته ئاراوه كه هاوپیشهیهكى عه‌ره‌بم كه نیشته‌جێى عێراقه پێى وتم : وتارێكت نوسیوه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ عێراقدا جیایى نه‌كه‌یته‌وه واتا بڵێیت : (عێراق و له نێویدا هه‌رێمى كوردستانیش) تاكو ئێمه‌ش به‌عه‌ره‌بى بۆت بڵاوبكه‌ینه‌وه.
بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م هاوپیشه‌ى عه‌ره‌بم نیه كه به جیاكردنه‌وه‌ى هه‌رێم له‌عێراق بێزارى خۆى ده‌رده‌بڕێت و زۆربه‌ى زۆرى نوخبه‌ى رۆشنبیرانى عێراق به هه‌ستى ئه‌و تاكه كوردانه گرژ و دڵگران و ئاڵۆز ده‌بن كه هه‌ست یان حه‌ز به سه‌ربه‌خۆیى ده‌كه‌ن.
باشه ئه‌گه‌ر توێژى رۆشنبیرانى عێراق ئه‌م رق و كینهیهیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیى بونى تاكى كورد ، ئه‌ى ئه‌بێت توێژ و چینه‌كانى تریان چ هه‌ستێكیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆبونى كورد ؟ له‌وه ئه‌چێت زۆر پێویستمان به‌به‌ڵگه نه‌بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته ، چونكه ته‌نانه‌ت له خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ، زیاتر له‌جارێك خۆپیشانده‌ره‌كان به ئاشكرا سوكایه‌تیان بهكهسایهتیه كورده‌كان كردوه، سه‌ره‌ڕاى به‌رزكردنه‌وه‌ى چه‌ند دروشمێك دژ به هه‌رێمى كوردستان ، جار بهجارهش له شینگێرێكانى شیعه‌كانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و به جوداخواز ناویان ده‌به‌ن.
زۆر سه‌یره باشه عه‌ره‌به‌كان خۆیان له سه‌رده‌مى جاهیلیه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆن ، كه‌چى ئێمه‌ى كورد هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و سهربهخۆیهییاندا نه‌بوه و به مافى ره‌واى خۆیان ده‌زانین ، ئه‌ى بۆچى لاى ئه‌وان تاوانه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه ته‌نها له ناخه‌وه هه‌ست به‌و سه‌ربه‌خۆییه بكه‌ین؟. هه‌رچه‌نده له روى سیاسیشه‌وه كارێكى ئاسایى نیه ، كه له سه‌رده‌مى عومه‌رى كوڕى خه‌تابه‌وه رێگرى له سه‌ربه‌خۆیى كورد ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى ئازار و شۆكه كه هاوڵاتیانى ئاسایى عه‌ره‌ب یان رۆشنبیرانیان ، له‌ناخه‌وه حه‌زیان لهسهربهخۆبونى تاكى كورد نه‌بێت و گرژ و به‌ست بن به‌م بابه‌ته. به‌مه‌رجێك ئێمه میله‌تێكى ئاشتى خوازین و هه‌رگیز له روى لهشكركێشیهوه ده‌ستدرێژیمان نه‌كردوه‌ته سه‌ر هیچ كه‌س و لایانێك ، ئه‌وه ئه‌وانن له‌شكركێشى و ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته سه‌ر میله‌تى كورد به تورك و فارس و عه‌ره‌به‌وه ، ته‌نانه‌ت وڵاتانى رۆژئاواش كه‌م تا زۆر پشتیان له كورد كردوه و ئینگلیزه‌كان دژایه‌تى شێخ مه‌حمودى نه‌مریان كردوه كاتێك كه ده‌وڵه‌تى كوردى راگه‌یاند ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و غه‌دره‌ى له قازى محه‌مه‌د كرا دواى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان ، تاكو ئێستاش ئه‌م ده‌ستدرێژیانه بۆ سه‌ر كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌رده‌وامه و دواترین ده‌ستدرێژیش كه په‌یوه‌ندى بهههرێمى كوردستانه‌وه هه‌یه ، لهشكركێشێكهى سوپاى عێراق بو به‌سه‌ركردایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ سهركهركوك و شه‌هیدكردنى ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان كه هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه شه‌هیدكران به رۆیشتنى ده‌بابه به‌سه‌ر لاشهكهیاندا ، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستدرێژیه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هید كردن و برینداركردنى به‌ده‌یان هاوڵاتى كورد و وێرانكردنى شوێن و رێگایان. ئه‌گه‌ر گریمان له‌روى سیاسیه‌وه سه‌ربه‌خۆیى كورد زه‌ره‌روزیانى بۆ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و عێراق هه‌بێت ، ئه‌ى ئه‌بێت منى هاوڵاتیه‌كى كورد چ زهرهروزیانێكم بۆ هاوڵاتیانى عێراق و هاوڵاتیانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌بێت ؟ پێویسته هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى چینى رۆشنبیران وتێگهیشتوان هه‌میشه خۆیان به‌دور بگرن له ملانێ و كێشمه‌كێشى سیاسى ، چونكه له‌لاى هه‌موان ئاشكرایه سه‌ركرده‌كان و به‌رپرسه‌كان و پیاوانى سیاسى ، هه‌میشه ده‌ست له‌ناو ده‌ستى یه‌ك ده‌خه‌ن ، ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندیش ده‌بێت ته‌نها ئێمه‌ى هاوڵاتیانین ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رق و كینه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ى هاوڵاتیان هه‌میشه به‌خۆشه‌ویستى و روحى هاوكاریهوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ین و رێز له ویست و ئیراده‌ى یه‌كترى بگرین. له‌م باره‌یه‌وه شاعیرى به‌ناوبانگى فه‌ڵه‌ستینى ده‌ڵێت : جه‌نگ كۆتایى پێدێت و سه‌ركرده‌كان ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كترى ده‌كه‌ن ! به‌ڵام ئه‌و پیرێژنه هه‌رده‌م چاوه‌ڕێى كوڕه شه‌هیده‌كه‌ى ده‌كات ! ئه‌و كچه‌ش چاوه‌ڕێى پیاوه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌كات ! ئه‌و منداڵانه‌ش چاوه‌ڕوانى باوكه پاڵه‌وانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ! من نازانم كێ نیشتیمانى فڕۆشت ! به‌ڵام بینیم كه كێ باجه‌كه‌ى دا !