راپرسییەكی نوێ‌: ترامپ هەڵبژاردن دەدۆڕێنێت

17/06/2019 جیهان

نەوا
بەپێی راپرسییەكی نوێی تۆڕی فۆكس نیوزی ئەمریكی لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەدا جۆ بایدن جێگری سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە پێش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئێستا كەوتوە و تەنانەت ترامپ لە ریزبەندیی شەشەمدا دێت لەناو پاڵێوراوەكاندا.
بەپێی راپرسییەكە، بایدن بە 49%ی دەنگەكان پێش ترامپ كەوتوە، كە 39%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، هەروەها لەبەراوردی ترامپ و بیرنی ساندەرز پاڵێوراوی هەڵبژاردنەكان، ساندەرز 49%ی بەدەستهێناوە و ترامپ 40%.
تۆڕەكە رونیشیكردوەتەوە، لەراپرسیەكەدا هەریەكە لەپاڵێوراوان "ئێلیزابێس وۆرن، كمالا هاریس و بیت بۆتیتجەج" پێش ترامپ كەوتون.
ئەو راپرسییە، كە لەناو بەشێك لە دەنگدەرانی ئەمریكیدا كراوە، لەكاتێكدایە 500 رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە 3-11-2020 ئەنجامبدرێت و ئەوەش ماوەیەكی درێژە بۆئەوەی تێیدا هەموو شتێك بگۆڕێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group