نه‌وا
رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌ڵێت، بژارده‌ى ره‌وتی حیكمه بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆن كارێكى پۆزه‌تیڤه بۆ كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تى هاووڵاتیان و قه‌یرانی خزمه‌تگوزارى.
رێبوار ته‌ها له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "بوونى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو ته‌لارى په‌رله‌ماندا كارێكى باشه بۆ ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت..ئه‌و كاره‌ی ره‌وتی حیكمهش پۆزه‌تیڤه به‌تایبه‌تى بۆ كۆتاییهێنان به ته‌نگژه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به خزمهتگوزاریهكانیش".
پێشتر ره‌وتی حیكمه، كه له‌لایه‌ن عه‌ممار حه‌كیم-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، بڕیاری دا ببێت به ئۆپۆزسیۆن و له حكومه‌تدا به‌شدارى نه‌كات، هه‌روه‌ها پێشتریش ئیئتیلافى نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌مان بڕیاری دابوو.