نه‌وا
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گه‌یشته كۆشكی سه‌لام له به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبونه‌وه‌كه‌یان ده‌ستیپێكرد.
شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، جگه له مه‌سرور بارزانی، له هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت و له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، پرسه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان، بودجه و نه‌وت، كه‌ركوك و ئاواره‌كان تاووتوێ ده‌كرێن و دوێنێش مه‌سرور بارزانی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا رایگه‌یاند، شانده‌كه بۆ ده‌ربڕینی نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.