شۆك...بەرشەلۆنە ئینشیقاقی تێكەوت

24/08/2019 وەرزش

نەوا

جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی کەتەلۆنی لەلێدوانێکی بۆ رادیۆی کەتەلۆنیا و کەناڵی سپۆرت چەند زانیاریەکی لەسەر ئەگەری گەرانەوەی نێیماری ئاشکرا دەكات.
جیرارد رۆمیرۆ لەو لێدوانەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە ئینشیقاقی تێكەوتووە و ئێستا بەسەر دوو بەشدا دابەشبووە، لەئێستا چەند ئەندامێکی یانەی بەرشەلۆنە نایانەوێت بەھیچ شێوەیەک گوێیان لەوەبێت کە باس لە گەرانەوەی نەیمار دەکرێت".

ئەو رۆژنامەنووسەی كەتەلۆنیا دەشلێت، "ئەگەر بەشەلۆنە بتوانێت نەیمار بگەرێنێتەوە کە بەبڕوای من کارێکی زۆر قورسە ئەوا چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێری یانەی بەرشەلۆنە وازھێنانی خۆیان رادەگەیەنن بۆیە گەرانەوەی نەیمار کێشەی زیاتر بۆ بەرشەلۆنە دروست دەکات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group