میلان و پاریس سان جێرمان لەسەر پاكیتا گەیشتنە رێگایەكی داخراو

23/01/2020 وەرزش

نەوا
هەردوو یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەبارەی گواستنەوەی لوكاس پاكیتای یاریزانی هێڵی ناوەند گەیشتنە رێگایەكی داخراو.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، بریكاری پاكیتای بەرازیلی لەگەڵ بەرپرسانی میلان كۆبۆتەوە و لەبارەی رۆیشتنی یاریزانەكە لەم ماوەی گواستنەوەی زستانەیەدا گفتوگۆیان كردوە، بەڵام بەرپرسانی یانەكە ئامادەنەبون بە 35 ملیۆن یورۆ كەمتر دەستبەرداری ببن.
ئیدارەی یانەی میلان دەیەوێت بەو پارەیەی لە گرێبەستەكەی پاكیتا دەستیان دەكەوێت، دانی ئۆلمو یاریزانی یانەی دینامۆ زەگرەبی پێ بكڕن.
لە بەرانبەردا یانە پاریسییەكە ئامادەنییە 30 ملیۆن یورۆ بە پاكیتا بدات، بۆیە یانە ئیتاڵییەكە یان دەبێت نرخەكەی دابەزێنێت یاخود تا كۆتایی وەرز بیهێڵنەوە.
پاش ئەوەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلان پلانی یاریكردنی گۆڕی بۆ 4-4-2، بە یەكجاری ئیشی بە پاكیتا نەماوە و پشتگوێی خستوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group