پلاسخارت: پێویستە حكومەتی عێراق لە بری توندوتیژی خزمەتی هاوڵاتیانی بكات

25/01/2020 عێراق

نەوا 
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق رەخنە لە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندان و جێبەجێنەكردنی داواكاریەكانیان دەگرێت.
جینین ‌هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عیراق رایگەیاند: لێنەپرسینەوە و نەبونی گیانی لێبوردەیی شایەنی عێراقییەكان نیین، كە چوار مانگە بە ئازایانە بەرگریی لە داواكارییەكانیان دەكەن، لەگەڵئەوەشدا ژمارەی كوژراو و بریندارەكان تادێت زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەكردوە؛ ئەو هەنگاوانەشی تائێستا گیراونەتەبەر بێبەرهەم دەبن ئەگەر تەواونەكرێن، پێویستە خزمەتی خەڵك بكرێت و بپارێزرێن، نەك بە توندوتیژی روبەڕویان ببنەوە.
ئەم هەڵوێستەش دوای ئەوە دێت كە رۆژی شەممە هێزە ئەمنیەكان هەوڵیادا بە زەبری هێز گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێك چۆڵ بكەن و بە تەواوەتی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group