نرخی نەوت بە خێرایی بەرزدەبێتەوە

20/03/2020 جیهان

نەوا
دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی رۆژانی رابردوو جارێكی تر نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوەكرد.
ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 28 دۆلار و 16 سەنت بوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ 29 دۆلار و 73 سەنت بەرزبوەتەوە.
هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش كە سەر لەبەیانی بە 25 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا لە ئێستادا بۆ 27 دۆلار و 46 سەنت بەرزبوەتەوە.
لە رۆژانی رابردوودا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 24 دۆلار و نەوتی خاویش بۆ نزیكەی 20 دۆلار دابەزیبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group