پەروەردە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن رونكردنەوە دەدات

21/03/2020 عێراق

نەوا
 وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن یاخود راگرتنی لە دەسەڵاتی شانەی قەیراندایە.
ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عیراق لە وەزارەتی پەروەردەوە گواستییەوە "دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی یاخود پەكخستن و راگرتنی بە دەست شانەی قەیرانە".
ئەوەش رونكراوەتەوە، كە لەئێستادا هیچ شوێنگرەوەیەك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن تا ئەوكاتەی سەلامەتی هەمووان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دابین دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق-یش رایگەیاند، زەحمەتە لەمكاتەدا پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا دەستپێبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group